ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
بەبڕیاری هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، خانمێك بە ناوی ( روا عەبدولسەلام نەواف ) وەك یاریدەدەری ئەمینداری گشتی پەرلەمان دامەزرێندراوە بە مۆچەی بنەڕەتی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار و تێیدا هاتووە كە سودمەندبێت لەهەموو ماف و ئیمتیازاتەكانی دیكە.
دزەكردن و بڵاوبونەوەی نوسراوەكە لەسۆشیال میدیا هەرای ناوەتەوە.
بەتایبەت كە ( روا عەبدولسەلام ) پێشتر وەك كاندید نەیتوانیوە دەرچێت، دواتریش هەڵگری بڕوانای كارگێڕی كارە لەزانكۆیەكی ئەهلی.
ناوبراو بە یەكێك لە كادرە پێشكەوتووەكانی حزبی تەقەدووم دادەنرێت لەبەغدا كە دۆستی نزیكی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبەكەو هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانە.




