police fryakawtn
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك، هەموو دانیشتووانی شارەكە ئاگادار دەكاتەوە ئەوانەی چەكیان لەماڵەوە هەیە بۆ پارێزگاریكردن لەخۆیان كە پێویستە بەشێوەیەكی یاسایی چەكەكانیان تۆمار بكەن.

 

ژمارە مۆبایلێكیشی راگەیاندووە كە بریتییە لە (07701226951) تاوەكو هاوڵاتیان پەیەوەندیان پێوە بكەن و تیمی گەڕۆكی پۆلیسی فریاكەوتن خۆی دەچێتە ماڵەكەو چەكەكەیان لەرێگەی وێپ سایت و ماڵپەڕی ئۆڕ تۆمار دەكات.

 

پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك لەبانگەوازەكەیدا دەڵێت: ئەم هەڵمەتە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە لێپرسینەوەی یاسایی چونكە دوای تەواوبونی پڕۆسەكە، چەكی نایاسایی لەهەر ماڵێكدا بگیرێت روبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت.