ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
مازن غەریب ئەندامی ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق چەند پێشنیازو داواكارییەك دەخاتە بەردەم بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئەویش رەوانەی ئەنجومەنی رای دەكات بۆ دراسەتكردن و پێداچونەوە.
پەرلەمانتار مازن غەریب بە پڵەس فۆری راگەیاند: بڕیاری گواستنەوەی هەزارو 800 كارمەند لەبەڕێوەبەرایەتی پاسەوانی كەسایەتییەكانەوە بۆ جومگەكانی تر دەرچوبوو، لەنێویدا 38 كارمەندی كەركوك هەبون كە 23 كەسیان كورد بون.
وتیشی، لەسەر داوای ئێمە بڕیارەكە دواخرا تاوەكو پێداچونەوە بكرێت و ئەو كەسانە بگوازرێنەوە كە ( تەرك ) كراون نەك كارمەندی بەشە كارگێڕییەكان.
یەكێكی تر لەو پێشنیازانەی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی خستوێتێ ڕوو، لێبڕینی بڕی 100 هەزار دینارە لەكارمەندانی پۆلیسی گرێبەست كە لەسەر راژەی فەوجە جەنگاوەرەكانن وەك هێزی ( ئامادە ).
مازن غەریب لەسەر ئەو پرسەش وتی: تەنها لەكەركوك 650 كارمەندی گرێبەست لەفەوجەكانی ئامادەن، موچەكانیان 475 هەزار دینارە، مانگانەش بڕی 100 هەزار دیناریان لێ دەبڕن بۆ خواردن و تەنها 375 هەزاریان دەمێنێتەوە كە بەشی كڕینی جلوبەرگ و كرێ هاتوچۆیان ناكات.
سەبارەت بە مۆڵەتی زۆرەملێ كە دەدرێتە كارمەندو ئەفسەرانی پۆلیس، ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پێشنیازی كردووە بكرێتە مۆڵەتی ئارەزومەندانە چونكە بەو شێوەیەی ئێستا، دوو جار ستەم لەكارمەندەكان دەكرێت، جارێك كە لەكاتی ئەو مۆڵەتەدا پارەیەكی زۆریان لێ دەبڕن و جارێكیتریش لەجێی 15 رۆژ، تەنها 7 رۆژیان بەردەكەوێت چونكە 7 رۆژەكەی تر مۆڵەتی خۆیانە.
داواشیكردووە، پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی بەتوانا نەبەسترێتەوە بە پۆست وەك ئەوەی ئێستا پەیڕەو دەكرێت و پلە بەندیان لەسەر ئاستی توانا و لێهاتوی بێت.
مازن غەریب ئەوەشی خستەڕوو كە بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی ناوخۆ، پشتیوانی تەواوی پێشنیازو نوسراوەكانی كردووەو رەوانەی ئەنجومەنی رای كردووە تاوەكو دراسەتی بكەن و بڕیاری لەبارەوە بدەن.