berî 1 saet
ئەمڕۆ دووشەممە ١ ی حوزەیران ٢٠٢٦وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : کە یەكەم حاجیی كورد لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە وڵاتی سعوودیە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەت، حاجییەکە ناوی (ئەحمەد محەممەد بریفكانی)یە، تەمەنی ٨١ ساڵە و دانیشتووی پارێزگای دهۆكە. ناوبراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کردووە.
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای پەیوەندیكردن بە كەسوكاری كۆچكردوو، بڕیاردراوە تەرمەکەی هەر لە شاری مەدینەی پیرۆز بە خاك بسپێردرێت. جێی ئاماژەیە ئەمساڵ ٥ هەزار و ١٢٠ حاجی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیەیان کردووە و ئەمە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە لەنێویاندا تۆمار دەکرێت.




