plus4
berî 1 saet
دەیان چەکی جۆراوجۆر لەماڵی بریکارە دەستگیرکراوەکەی وەزارەتی نەوتدا بووە
شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەپارێزگای سەڵاحەدین، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەدنان جومویلی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق کە بەتۆمەتی گەندەڵی و بازرگانی و قاچاغ دەستگیرکراوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ و ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە، لەماڵەکەی جومویلی دەست بەسەر بڕی سێ ملیۆن دۆلارو ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا لەنێو ماڵەکەی گیراوە.




