Plus4
berî 1 saet
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ١ حوزەیران ، ٢٠٢٦ دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی کۆتایی ئەو یاریزانانە ڕابگەیەنێت کە بەشداری لە یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ دەکەن. لە کۆی ٣٣ یاریزانی لیستی سەرەتایی، ٧ یاریزان دوور دەخرێنەوە و لیستەکە لەسەر ٢٦ یاریزان جێگیر دەبێت، کە سێیان گۆڵپارێزن.
شێرەکانی ڕافیدەین دوێنێ شەممە یەکەم یەکەی مەشقیی خۆیان بە شێوەیەکی داخراو ئەنجامدا، ئەمەش دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی دۆستانەدا بە گۆڵێکی "عەلی یوسف" لە هەڵبژاردەی ئەندۆرایان بردەوە. گراهام ئارنۆڵد، ڕاهێنەری ئوسترالیی هەڵبژاردەی عێراق، لە مەشقەکاندا جەختی لەسەر لایەنی تاکتیکی و جەستەیی کردووەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی یاریزانان.
عێراق بەر لە دەستپێکردنی مۆندیال، دوو تاقیکردنەوەی تری لەبەردەمە ؛ ڕۆژی ٤ـی حوزەیران بەرامبەر ئیسپانیا یاری دەکات، و لە ٩ـی هەمان مانگ لە شاری شیکاگۆ ڕووبەڕووی فەنزوێلا دەبێتەوە.
لیستی ئێستای ٣٣ یاریزانەکە پێکهاتووە لە:
گۆڵپارێز: جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل، فەهد تالیب، کومەیل سەعدی.
بەرگری: فرانس بطرس، مەیثەم جەبار، زەید تەحسین، ئاکام هاشم، مناف یونس، ڕێبین سوڵاقە، مستەفا سەعدون، ئەحمەد یەحیا، حوسێن عەلی، ئەحمەد مەکنزی، میرخاس دۆسکی، داریۆ نعمو.
ناوەند: پیتەر کورکیس، یوسف ئەمین، زێدان ئیقبال، کیڤن یەعقوب، ئەمیر عەماری، مارکۆ فەرەج، ئیبراهیم بایش، حەسەن عەبدولکەریم، عەلی جاسم، زەید ئیسماعیل، ئایمار شێر، یوسف نەسراوی.
هێرشبەر: ئیمەن حوسێن، عەلی حەمادی، موهەنەد عەلی، عەلی یوسف، ئەحمەد قاسم.




