Plus4
berî 1 saet
ماتۆرسوارەکانی نزیک تەکییەی تاڵەبانی دەستگیرکران
راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، بە رێنمایی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن هەڵمەتێکیان ئەنجامدرا بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی بەکرێ دەدرا بە منداڵان و داواشیکردووە تووندرین سزای سەرپێچیکاران بدرێت.
هەڵمەتەکەش دوای بانگوازی هاوڵاتیان دێت سەبارەت بە هەندێک گەنج کە هەڵدەسن بە کرێدانی ماتۆڕسکیل بە منداڵان و مێردمنداڵان بە شێوەیەکی نایاسایی.
هەروەها ڕێنمایی توندی دەرکرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەموو ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە لەلایەن منداڵانەوە لێدەخوڕرێن یان ئەو ماتۆڕانەی دەسەلمێنرێت خاوەنەکانیان بە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بەکرێی دەدەن، چونکە ئەم دیاردەیە مەترسییەکی ڕاستەقینە و ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی منداڵان و مێردمنداڵان دروست دەکات، جگە لەوەی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕووداوەکانی هاتووچۆ.




