Plus4
berî 1 saet
٨🔻بەرهەمە نەوتییەکان لەبارەی قەیرانی بەنزین رونکردنەوە دەدات
بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رونکردنەوەیەکی لەبارەی قەرەباڵغی وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، هیچ قەیران و گرفتێک لە دابینکردنی بەنزین بەهەموو جۆرەکانییەوە نییەو قەرەباڵغی بەنزینخانەکان بەهۆی هاتنی جەژن و زیادبوونی پێویستی شۆفێرانەوەیە بۆ بەنزین.
ئەوەشی خستەڕوو ، لەم رۆژانەدا پێداویستی شۆفێران بۆ بەنزین بەرزبووەتەوە بۆ 40 ملیۆن لیتر لە رۆژێکدا ئەمەش وایکردووە قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکان دروستببێت.




