خۆڵبارین
Plus4
berî 1 saet

شەپۆلێکی تری خۆڵبارین و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە 

 

سبەی هەینی لەهەندێک ناوچەی عێراق خۆڵبارین دەبێت، لەهەرێمی کوردستانیش پێشبینیی بارانبارین دەکرێت.

 

لەوبارەیەوە عامر جابری؛ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی، بایەکی بەهێز لەباکووری خۆرئاوا هەڵدەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆزو خۆڵبارینێکی مامناوەند.

 

دەشڵێت: کاریگەریی خۆڵباریینەکە زیاتر لەناوچە بیابانییەکان دەبێت و مەدوای بینین 5 بۆ 7 کیلۆمەترو لەناوچەکانی خۆڵبارین دوو بۆ چوار کیلۆمەتر دەبێت.

 

لەهەمان کاتیشدا پێشبینیدەکرێت لەهەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران ببارێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دابەزێت.

 

بەپێی پێشبینیی شارەزایانی کەشناسی، سبەی هەینی بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکە دەکات و پلەی گەرما بەراورد بەئەمڕۆ کەمێک دادەبەزێت و لەهەندێک ناوچەش تۆزو خۆڵ دروستدەبێت.

 

بەرزترین پلەکانیش لەسەرئاستی عێراق و هەرێم بۆ سبەی هەینی بەمشێوەیە دەبن:

 

- کەرکوک: 40 پلە

- سلێمانی: 35 پلە

- دهۆک و هەولێر: 36 پلە

- نەینەوا: 38 پلە

- سەڵاحەدین: 41 پلە

- دیالەو ئەنبار: 42 پلە

- بەغدا: 44 پلە

- کەربەلاو نەجەف و واست و بابل: 45 پلە

- دیوانییە: 46 پلە

- موسەناو میسان و بەسرا: 47 پلە

- زیقار: 48 پلە