سەرۆکی لیژنە
plus4
پێش ٢ ساڵ

حزبەکانی کەرکوک دەستێوەردان لەدامەزراندنی هەزار گرێبەستەکە دەکەن

عیماد خەڵەف دەهام راوێژکاری راکان جبوری و سەرۆکی لیژنەی گرێبەستەکانی ئاسایشی خۆراک لەکەرکوک لەراگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەش بە پارێزگاری کەرکوک کردووەو سورم لەسەر کشانەوە لە سەرۆکایەتی ئەو جۆرە بابەتانە.

لەراگەیاندراوەکەیدا دەڵێت، رۆژانە لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە دامەزراندنی گرێبەستەکانی ئاسایشی خۆراک فشار دەخەنە سەرم و ناوم دەزڕێنن، منیش ناچمە ژێر هیچ فشارێکەوە چونکە ( ئاسودەیی ویژدانم ) بەرانبەر هاوڵاتیان لەپیشەکەم گرنگترە و ئەگەر ناچاریشبم دەستلەکاردەکێشمەوە .