Plus4
berî 1 saet
پەیامێک لە ئاسۆ مامەندەوە بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت ، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانان بە گشتی، و موسڵمانانی عیراق و كوردستان و کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بە تایبەتی دەكەم.
بە ئومێدم ئەم بۆنە ئاینییە پیرۆزە ببێتە فاکتەری سەقامگیری و بەدیهێنانی خێرو خۆشی بۆ میللەتەکەمان.
لە سۆنگەی بڕوابوونمان بە جێبەجێکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال، جەخت لەسەر قووڵکردنەوەی زیاتری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان دەکەینەوە بە جۆرێک ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئۆقرەیی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کەرکوک و ناوچە جيناکۆکەکان، و بە یەکەوە خزمەتی دانیشتوانە رەسەن و خۆشەویستەکەی بکەین.





