فریاکەوتن
Plus4
berî 2 saet

کەرکوک.. مێرمنداڵێک لەنێو تانکییەکی گازدا گیانی لەدەستدا

 

مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان دوای ئەوەی کەوتە نێو تانکییەکی گازەوە لەناوچەی پیشەسازیی کەرکوک، گیانی لەدەستدا.

 

دەووترێت ئەو مێرمنداڵە بەڕۆژوو بووەو هەوڵی ڕزگارکردنیشی دراوە، بەڵام لەکۆتاییدا گیانی لەدەستدا.

 

قوربانییەکە ​ناوی (یوسف جومعە خضر زەریج)ەو لەدایکبوونی ساڵی 2011یە، پیشەی کاسب بووەو نیشتەجێی گەڕەکی واستیی شاری کەرکوک بووە.