Plus4
berî 2 saet
🔻🔻بەپەلە.. کەرکوک بارکۆدی بەنزینی راگرت و بەم شێوەیە بەنزین دابەشەکات
لقی کەرکوکی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکان، بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێری بارکۆدەکانی، بڕیاریدا تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت؛ بڕی 40 لیتر بەنزین بەبێ بارکۆد بدرێت بە ئۆتۆمبێلەکان و بڕیارەکەش لە هەموو بەنزینخانە حکومی و ئەهلییەکان چوە بواری جێبەجێکردنەوە تەنها مەرجیش هەبونی کارتی کۆبۆنەکەیە.




