کۆبۆنی بەنزین
Plus4
berî 1 saet

بەپەلە.. دابەشکردنی بەنزین لەسەرجەم وێستگەکانی کەرکوک ڕاگیرا

 

لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕایگەیاند: بەشێوەیەکی کاتی سیستمی چاودێریی ئەلیکترۆنی و کاراکردنی بارکۆدی سووتەمەنی بۆ دابەشکردنی بەنزین بەسەر ئۆتۆمبێلەکان لەسەرجەم وێستگەکانی سووتەمەنی لەکەرکوک ڕاگیران.

 

دەشڵێت: ئەم ڕاگرتنە بەهۆی تێکچوونی کارکردنی سەرچاوەی سەرەکییەوەیەو لەئێستادا کارەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی سیستمەکە بەزووترین کات.

 

لقی کەرکوکی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، داوادەکات شۆفێران لەم دۆخە نەخوازراو و لەناکاوە تێبگەن، دڵنیاییش دەدات کە هەوڵە ئەندازیاری و تەکنیکییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەردەوام بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی سیستمەکە بۆ کارپێکردنی ئاسایی.