باڵوێزی بەریتانیا
Plus4
berî 1 saet

لەبارەی پێشمەگەو گروپە چەکدارەکانی بەغداد باڵیۆزی بەریتانیا 

 

عيرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە هیچ کاتێک چەکیان لەدژی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەکارنەهێناوە، پێچەوانەی ئەو گروپانەی کە لەبەغدادن .

 

وتیشی لەئێستادا پرۆسەیەکی چاکسازی و یەکخستن هەیە لە ریزەکانی پێشمەرگە و کاری لەسەر دەکرێت و ئێمەش وەکو بەریتانیا و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی پشتیوانی ئەو هەنگاوانە دەکەین.

 

ئەوەشی خستەڕوو ، ئەو گروپانەی بەغداد جێی مەترسی و دەبێت چەک سنوردار بکرێت تەنها لەدەستی دەوڵەتدا.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کێشەی پێشمەرگە تەنها ئەوەیە لەژێر کاریگەری ئینتیمای حزبین و لەئێستاشدا پرۆسەی تێکەڵکردن و یەکخستنی پێشمەرگە هەیەو ئێمەش پشتیوانی دەکەین.