Plus4
berî 1 saet
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بەدابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا
فالح ساری؛ وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: پابەندین بەدابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیداو ئیتر ڕێکارەکان ئاسان دەکرێن.
ناوبراو جەختی لەخێراکردنی تەمویلکردنی مووچە کردەوەو هۆشداریشدەدات لەدروستکردنی هەرجۆرە ئاڵۆزییەکی کارگێڕی کە ببێتە هۆی دواکەوتنی شایستەی دارایی فەرمانبەران.
ساری؛ دڵنیاییدا کە وەزارەتەکەی بەتەواوی پابەندە بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەوادەی خۆیداو وتی: ئیتر هەموو جۆرە کارئاسانییەک بۆ ئەو مەبەستە پەیڕەودەکرێت.
وەزیری دارایی عێراق دەڵێت: پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندبن بەوکاتە بۆ تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەستنیشانکراون، بەشێوازێک ڕێگری بکات لەدروستبوونی دواکەوتنی گەیشتنی شایستە داراییەکان.
ڕوونیشیکردەوە: لەپێناو خێراکردنی ڕاییکردنی مامەڵەکاندا، پێویستە تەواوی ڕێکارە گشتییەکان ئاسان بکرێنەوە، دەبێت لەدروستکردنی هەرجۆرە تەمومژو ئاڵۆزییەکی کارگێڕییەک کەببێتە هۆی پەککەوتنی کارەکانی هاوڵاتییان و دامەزراوە حکومییەکان دووربکەوینەوە.




