مردن
Plus4
berî 1 saet

تاوانباری دۆسیەی قەتڵوعامكردنی بارزانییەكان گیانی لەدەستدا

 

 

شاكر تەها یەحیا غەفور دووری، تاوانباری دۆسییەی كۆمەڵكوژی بەرزانییەكان لەگرتووخانەی رەسافەی چوارەم گیانی لەدەستداوە.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دادری عێراق كە مێژووەكەی بۆ 29ی ئاداری 2926 دەگەڕێتەوە، شاكر تەها دووری رۆژی 25ی ئاداری ئەمساڵ لەگرتووخانەی رەسافە گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەشی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی كندی، بەڵام ئێستا نوسراوەكە دزەی كردووەو ئاشكرا بوە گیانی لەدەستداوە.

 

شاكر تەها دووری، لیوا بوە لەدەزگای ئەمنی سەردەمی بەعس، چەند تاوانێكی لەسەر ساخكراوەتەوە كە دیارترینیان بەشداریكردن بوە لە لەسێدارەدانی دەستگیركراوانی كورد ساڵی 1984.

 

لە مانگی كانونی یەكەمی 2025 لەگەڵ چوار سەركردەی دیكەی بەعس، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.

 

لەساڵی 1977 تاوەكو 2003 و روخانی رژێمی پێشوو، چەند پۆستێكی گەورەی هەبووە بریتین لە:

- 1977-1984 ئەفسەری ئەمنی هەولێر

- 1984- 1986 ئەفسەری هۆبەی یەكەم/ ئەمنی بەغداد

- 1986 بەڕێوەبەری ئەمنی گشتی.

- 1987 – 1988 بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری ناوخۆ

- 1988-1991 بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەعمل

- 1991 بەڕێوەبەری ئەمنی قادسییە

- 1992 بەڕێوەبەری ئەمنی دهۆك

- 1992- 1996 بەڕێوەبەری هۆبەی سێ/ تایبەت بە دۆسییەی كورد

- 1996 – 1998 بەڕێوەبەری ئەمنی نەینەوا

- 1998 – 1999 بەڕێوەبەری ئەمنی بابل

- 1999- 2003 بەڕێوەبەری ئەمنی بەغدا/ كەرخ