شەپۆلی گەرما
Plus4
berî 1 saet

شەپۆلی گەرماکە گەیشت و هەندێک ناوچە دەچنە سەروو 40 پلەی سەدییەوە

 

دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاندو پێشبینیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات تاکۆتایی ئەم هەفتەیە.

 

لەڕاگەیاندراوێکی دەستەکەدا هاتووە: سبەی سێشەممە دووسبەی چوارشەممە، لەزۆربەی ناوچەکانی ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی ڕوون دەبێت، لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، بەڵام پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری عێراق بەرزدەبنەوە.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی سێشەممە لەکەرکوک 33 پلە دەبێت.

 

هەرچی پارێزگاگانی زیقارو بەسرەیە، بەرزترین پلە تۆماردەکەن کە 41 پلەیەو دوای ئەوانیش پارێزگاکانی میسان و موسەننا دێن بە 40 پلە.