کۆبۆن
plus4
berî 54 deqîqe

بۆ شۆفێرانی کەرکوک.. کۆبۆنەکانتان گەڕاوەتەوە

 

بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک، ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە ناویان لەم لینکەی خوارەوەدا هاتووە، سەردانی ( وێستگەی کەرکوک السلام - لەچوار ڕییانی شەقامی عبدالرحمان) بکەن بۆ وەرگرتنی کۆبۆنی بەنزین کە لەئەمڕۆ دووشەممەوە دەستپێدەکات.

🔸 دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە دڵنیابنەوە لەگەڕانەوەی ناوەکانتان:

https://t.me/Opdckirkuk/12695

🔸 ئەمەش ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە داواکارییان بەشێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەشکردووەو دابەشکردنی کۆبۆنەکانیش یەک لەدوای یەک دەبێت.

ناوەندەکانی دابەشکردنی کارتی سووتەمەنی لەکاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 1:00ی پاشنیوەڕۆ کراوەن.

🔸 دەتوانرێت کارتی سووتەمەنی لەهەمان ناوەندەکانی دابەشکردندا چالاک بکرێت لەو کاتژمێرانەی بۆ دەوام دەستنیشانکراون.

🔸 لەکاتی وەرگرتنی کارتەکەدا، ئەسڵی و فۆتۆکۆپی بەڵگەنامەی تۆماری ئۆتۆمبێل و پسوولەکە لەگەڵ خۆتد بهێنە.

🔸 لەکاتی چالاککردنی کارتەکەتدا، دوای وەرگرتنی ئەم بەڵگەنامە ئەسڵیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنە:

1- بەڵگەنامەی تۆماری ساڵانەی ئۆتۆمبێل.

2- بەڵگەی نیشتەجێبوون (بطاقة سكن)ی کەرکوک.

3- کارتی بەشە خۆراکی کەرکوک.

4- ناسنامەی باری شارستانی یا کارتی نیشتمانی.

🔸 لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، داوا لەخاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات پەلە بکەن لەوەرگرتنی کارتی سووتەمەنی.

🔸 ئاگاداری شۆفێرانیش دەکاتەوە کە داواکارییەکانیان بۆ دەرچوونی کۆبۆن، بەشێوەی ئۆنلاین وەردەگیرێت.