plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆ دووشەممە مەیسەم سافی بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە رۆژنامەی سهباح-ی راگهیاند پڕۆژەی تاکسیی روبارهكانی لە بەغدا و هەشت پارێزگای دیكه جێبەجێ دەکات، ئەوەش بەپشتبەستن بە پلانێکی گشتگیر کە سێ تەوەر لەخۆدەگرێت .
راشیگەیاند .پڕۆژەکە سێ تەوەر لەخۆدەگرێت :- یەکەمیان دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیە لە شوێنی نوێ، کە ئەویش پارێزگای ئەنبارە و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی ئەو پارێزگایە، لەناو قەزاکانی فەللوجە، ڕومادی، حەبانییە و هیت، بە ئامانجی گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی هاوچەرخ و ناوازە بە هاوڵاتیان .
تەوەری دوەم، چالاککردنەوەی پڕۆژەکەیە لەو پارێزگایانەی کە بەهۆی جیاجیاوە تێیدا ڕاوەستابو، کە بریتین لە پارێزگاکانی: بەسرە، واست، نەجەف و بابل. بەڵام تەوەری سێیەم، ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەی تێروتەسەلی ئابوری و تەکنیکی دەگرێتەوە بۆ کارپێکردنی پڕۆژەکە لە داهاتودا لە پارێزگاکانی زیقار، نەینەوا و سەڵاحەدین، بە مەبەستی بەشداریکردن لە بوژاندنەوەی جوڵەی گەشتیاری و ئابوری لەو ناوچانەدا




