عەلی زەیدی
Plus4
berî 1 meh

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بەمووچە پرۆژەیەكی سەبارەت بەمووچە ڕاگەیاند

 

عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، پرۆژەی (پلانی عێراق 2035) بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات ڕادەگەیەنێت دەڵێت: ئامانجمان دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكان لەكاتی خۆیدا.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی فەرمی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق كۆبووەوە.

 

وتیشی: عێراق بەدۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە كار بۆ هەمەچەشنكردنی داهات بكرێت تائاسایشی ئابووری پارێزراوبێت.

 

زەیدی، هۆشداریدا كەنابێت دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و پارەی چاودێریی كۆمەڵایەتی دوابخرێت، فەرمانیشیكرد شایستەی جوتیاران و بەڵێندەران ئامادەبكرێن تاڕێگری لەپەككەوتنی پرۆژەكان و چالاكییە بازرگانییەكان بكرێت.

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق، جەختی لەگرنگیی كەرتی تایبەت بۆ پێشەوایەتیكردنی گەشەپێدان كردەوەو وتی: ڕۆڵی دەوڵەت تەنها چاودێریكردنەو دەبێت لەڕێگەی سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنەوە ڕێگری لەگەندەڵیی گومرگی و دەستكاریی باجی كاڵاكان لەسنوورەكاندا بگیرێت.