plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆ یەکشەممە ئه‌حمه‌د ده‌لفی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند : پاش میوانداری لیژنه‌كه‌یان لە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سامانه مرۆییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد بۆ تاوتوێكردنی دیارترین بڕگه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت.
وتیشی هەموارکردنەکان بریتین له ڕه‌وانه‌كردنی فه‌رمانبه‌ر بۆ خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی 15 ساڵ خزمه‌ت به‌بێ گوێدانه ته‌مه‌ن، ئه‌مه جگه له هه‌ژماركردنی ده‌رماڵه‌ی خۆراك و مه‌ترسی له چوارچێوه‌ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیدا .
ڕونیشیكرده‌وه موچه‌ی ژماره‌یه‌ك خانه‌نشینی له ئێستادا له ٦٠٠ هه‌زار دینار تێپه‌ڕناكات، بۆیه لیژنه‌كه‌یان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی ده‌كات بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار".




