موچە
plus4
berî 1 saet

ئومێد سەباح رایگەیاند : عەلی زەیدی فەرمانی بە وەزارەتی دارایی کردووە مووچەی هەرێم بێ کێشە خەرج بکەن.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، بەڵێنی داوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق و لە کاتی خۆیدا ڕەوانە بکرێت.

وەزیری دارایی عێراقیش پشتڕاستی کردەوە کە بەر لە هاتنی جەژنی قوربان، مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی فیدراڵ دابەش دەکرێت.

مەسرور بارزانی لە بەغدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە پرسی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم لە کێشە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تەواوی جیا بکرێتەوە.