هێرشکردن
plus4
berî 1 saet

هاوپەیمانییەكەی مالیكی هێرشی تووند دەكاتە سەر حەلبوسی

 

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هێرشی تووند دەكاتە سەر چۆنیەتیی دانیشتنی متمانەدان بەكابینەكەی زەیدی و دەڵێت: ئەوەی لەنێو هۆڵی پەرلەمان ڕوویدا پیلانێكی داڕێژراو بوو بۆ تێكدانی ڕێككەوتنە سیاسییەكان و نوری مالیكی ئێستاش هەرخاوەن بڕیارە.

عەقیل فەتلاوی وتەبێژی هاوپەیمانییەكە وتی: ئەوەی لە 14ی ئایار لەكاتی متمانەدان بەوەزیرانی كابینەكەی زەیدی ڕوویدا، بۆسەیەكی داڕێژراو سیاسیی بوو.

ناوبراو دەشڵێت: ڕێككەوتنێكی پێشوەختە هەبووە، بەڵام لەكۆتا ساتەكاندا شكێندراوەو دەنگدان لەسەر كاندیدانی دەوڵەتی یاسا بۆ كۆتایی لیستەكە دواخراوە، ئەمەش هەنگاوێكی نائاساییە بۆ وەزارەتە سیادییەكان، بۆیە هاوپەیمانییەكە پەنای بۆ دادگای فیدراڵی بردووە بۆ تانەدانلە ئەنجامەكانی دەنگدانەكە.

فەتلاوی ڕوونیكردەوە: هاوپەیمانییەكەیان هێشتا دەستبەرداری كاندیدانی وەك (قاسم عەتا و عامر خوزاعی) نەبووە، ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەكەینەوە كەباس لەهەبوونی دۆسیەی گەندەڵی یاخوود ڤیتۆی ئەمریكی لەسەر كاندیدانمان دەكەن، هیچ هۆكارێك نییە بۆ ڕێگریكردن لەوەرگرتنی ئەو پۆستانە.

ئەو دەنگۆیانەی باس لەكۆتاییهاتنی ڕۆڵی پاسەوانە كۆنەكان دەكەن و وتی: نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانییەكە، هێشتا كاریگەریی بەهێزی بەسەر گۆڕەپانی سیاسییەوە هەیەو وەك خاوەن بڕیارێك لای نەیارو دۆستەكان ڕێز لێگیراوە، فەتلاوی وادەڵێت.

ناوبراو، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانیشی تۆمەتباركرد بەوەی، لەكاتی بەڕێوەبردنی دانیشتنەكەدا، دەستوەردانی لەدەسەڵاتەكانی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراودا كردووە.