الشرطة
plus4
berî 1 saet

 پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک تەقەکەرەکەی واسیتی گەمارۆدەدات

 

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک رایدەگەیەنێت: دوای ئاگادارکردنەوەمان لەبونی تەقەیەکی زۆر لەگەڕەکی واسیتی نزیک فەرمانگەی کەمئەندامان، دەستبەجێ مەفرەزەکانمان بەشێوەیەکی خێرا گەیشتنە ناوچەکە.

دەشڵێت: هێزەکانمان توانیویانە تەقەکەرەکە گەمارۆ بدەن و بەبێ هیچ زیانێکی گیان، دەستگیریان کردووە و دەستیان بەسەر چەکەکەشیدا گرتووە کە لەجۆری کڵاشینکۆف بوەو 7 مەخزەنیشی پێبوە.

ئەوەشدەخاتەڕوو کە تۆمەتبارەکە سەرخۆش بوەو لەژێر کاریگەری خواردنەوە کحولییەکان بەشێوەی هەڕەمەکی تەقەی کردووەو خەڵکی ترساندووە.