Plus4
berî 2 saet
کەرکوک.. بە چـ.ـەقۆ و بۆری شەڕ کراوە بریندار هەیە
لەگەڕەکی راپەڕینی دووی شاری کەرکوک، بەچـ.ـەقۆو بۆری شەڕ لەنێوان ژمارەیەک هاووڵاتی ڕوویداوەو بەهۆیەوە دوو برای گەنج برینداربوون.
ئەو دوو برایەی لەشەڕەکەدا برینداربوون، تەمەنیان 16 و 21 ساڵە.
لەگەڕەکی باروودخانەی شاری کەرکوکیش، شەڕ ڕوویداو لەئەنجامدا گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان بەچـ.ـەقۆ بریندارکرا.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی ڕاگەیاند: هەردوو شەڕەکە بەهۆی دروستبوونی ناکۆکییەوە دروستبووەو تۆمەتباران ناسراون و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.




