Plus4
berî 1 meh
سعودیە سزای قورسی بۆ ئەوانە دیاریکرد کە بەنایاسایی حەج ئەنجامدەدەن
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، سزاکانی لەبارەی ئەو كەسانەی بەنیازن بەنایاسایی و بێ بوونی مۆڵەتی فەرمی فەریزەی حەج ئەنجامددەن ئاشکراکرد.
لەوبارەیەوە حکومەتی ئەو وڵاتە دەڵێت: هەر كەسێك بێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی حەجكردن، بییەوێت فەریزەی حەج ئەنجامبدات، بەبڕی 5300 دۆلار سزا دەدرێت.
وێڕای ئەو سزا داراییە، سزای تریش ئەو کەسانە دەگرێتەوە، بۆ نموونە: ڕاستەوخۆ ئەو کەسە دیپۆرتی وڵاتەكەی خۆی دەكرێتەوە، ڕێگەشی پێنادرێت بۆ ماوەی 10 ساڵ سەردان یاخوود گەشتی وڵاتی سعودیە بكات.




![l[gs o]lm](/upload/6a4cf55e0bdc1.png)
