بۆری نەوت
Plus4
berî 1 saet

وەزیری نەوتی عێراق: بۆریی هەرێم تەنها دەروازەی هەناردەكردنی نەوتمانەو بۆریی کەرکوکیش دەکەوێتە کار

 

باسم محەممەد خزەیر؛ وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان، تەنها دەروازەی هەناردەكردنی نەوتی عێراقەو ئەو بڕە نەوتەی ئێستاش لەڕێگەی هورمزەوە هەناردە دەكرێت، كەمترە لە 10٪ی دۆخی ئاسایی خۆی.

 

وتیشی: لەم دۆخەدا هەناردەكردنی نەوت تەنها لەڕێگەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێم بەردەوامە كە بڕەكەی ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیلە‌و هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرێت.

 

عەلی زەیدی؛ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراقیش، وەزارەتی نەوتی ڕاسپاردووە تا دەروازەكانی هەناردەی نەوت هەمەجۆر بكات ، قەبارەی هەناردەكردنی نەوت زیادبكات، بۆیە چاوەڕوانیشدەكرێت بەمزووانە بۆریی نەوتی كەركوك – جەیهان بكەوێتەوە كار.