Plus4
berî 51 deqîqe
🔻دەقی ڕێککەوتننامەکە.
🔶 راگرتنی خێراو گشتگیر و بێمەرجی تەقەکردن لە تەواوی بەرەکانی جەنگ.
🔶 پابەندبوون بە نەکردنە ئامانجی ژێرخانە سەربازی، مەدەنی و ئابوورییەکان.
🔶 ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و جەنگی ڕاگەیاندن (میدیایی).
🔶 ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی.
🔶 مسۆگەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی لە کەنداوی عەرەبی، گەرووی هورمز و دەریای عومان.
🔶دامەزراندنی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ چاودێریکردن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
🔶 دەستپێکردنی دانوستانەکان سەبارەت بە پرسە هەڵواسراوەکان لە ماوەی ٧ ڕۆژدا.
🔶هەڵگرتنی قۆناغ بە قۆناغی سزاکان لە بەرانبەر پابەندبوونی ئێران بە مەرجەکانی ڕێککەوتننامەکەوە.
🔶 پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
🔶 دوای راگەیاندنی فەرمی لەلایەن هەردوولاوە؛ ڕێککەوتنەکە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.




