پاشماوەی ئۆتۆمبێل
Plus4
berî 1 saet

زانیاری نوێ لەبارەی کارەساتە دڵتەزێنەکەی دەروازە

👇

دوای تێپەربونی نزیکەی مانگێک بەسەر روداوەکە کارەساتبارەکەی گەڕەکی دەروازەدا کە بارهەڵگرێت خۆی بە 37 ئۆتۆمبێلدا کیشا بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 27 کەسیش برینداربون.

 

جگە لەو پارەیەی لە لایەن خێرخواز کۆکرایەوە و بەسەریاندا دابەشکرا، حکومەت هیچ قەرەبویەکیانی نەکردەوە.

 

تەنانەت لەو پارەیەشی بەغدا بەسەر بریندارو مردووەکان دابەشیکرد؛ بەشێکی دزرابوو.

 

لەئێستا تەنها ئەو حەوت ئۆتۆمبێلە لەگۆڕەپانێکی نزیک شوێنی روداوەکە جێماوە ئەوانەن کە جارێکیتر نابێت بێنە سەر شەقام و دەبێت سقوتی پێبکرێت.