Plus4
berî 55 deqîqe
عەلی زەیدی: هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی و پێویست دەرحەق بەوانە دەگرینەبەر کە تێوەگلاون
عەلی زەیدی؛ سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەركۆنەی ئەو کردەوە تاوانکارییانە دەکەین کە سعودیەو ئیماراتیان كردە ئامانج.
وتیشی: فەرمانمان كردووە لێکۆڵینەوە لەو هێرشە تاوانکارییانە بكرێت، لەیەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا پێکهێنرا.
زەیدی ڕوونیکردەوە: پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ براکانمان لەهەردوو وڵات ئەنجامبدەین، بۆ ئاگاداربوون لەهەموو بەڵگەکان و سەلماندنی بەکارهێنانی خاکی عێراق لەهێرشەکاندا، بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی و یاسایی پێویست بەرامبەر بەو کەسانەی تێوەگلاون.
دەشڵێت: بەکارهێنانی خاك و ئاسمانی عێراق وەک شوێنی هێرش بۆ سەر گەلانی دۆست ڕەتدەکەینەوەو جەختیش دەکەینەوە کە عێراق ناوچەیەکە بەرژەوەندیی هاوبەشی تێدا کۆدەبێتەوە.




