دەست گیرکردن
Plus4
berî 57 deqîqe

هەڵەیەك لەلێكۆڵینەوە.. منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ تۆمەتبار دەكات

 

دەرچونی فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ لەلایەن دادگای دیالەوە بەتۆمەتی 432ی هەڕەشەكردن، لەسەر ئاستی جیهان هەرای ناوەتەوە.

 

فەرماندەیی پۆلیسی دیالە لەبارەی دۆسییەكەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوەو دەڵێت:

 

رۆژی 20ی نیسانی 2026 ماتۆڕسكیلێكی سێ تایە ( سەتوتە ) لەناوچەیەكی دیالە، منداڵێك دەشێلێت بەناوی ( کەڕار ) و دواتر لەلایەن باوك و دایكی منداڵەكەوە سكاڵا تۆماركراوە.

 

رۆژی 26ی نیسانی 2026 فەرمانی دەستگیركردن بۆ شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە دەرچووە بەماددەی 35ی یاسای هاتووچۆ و دوای دوو رۆژ دەستگیركراوە و دواتر بە دەستەبەری دارایی ئازادكراوە چونكە نێوجوان بووە.

 

لەرۆژی 4ی ئایاری 2026 ژنێك هاتووەتە بنكەی پۆلیس و نوسراوێكی دادوەری لێكۆڵینەوەی پێبوە سەبارەت بەوەی دووچاری هەڕەشە بوەتەوە لەلایەن باوكی منداڵەكەوە.. لەكاتی وەرگرتنی وتەكانیدا ناوی ( كەڕار فەهد سوبحی ) هاتووە، كە وازانراوە ناوی باوكی منداڵەكەیە.

 

لەسەر بنەمای ئەو وتانەش فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ كەڕار دەرچووە و دوای ئەوەی زانراوە هەڵە رویداوە، دەستبەجێ رێوشوێنە یاساییەكان راستكراونەتەوەو فەرمانی بانگهێشتكردنی منداڵەكە هەڵوەشاوەتەوەو بۆ ناوی باوكی گۆڕدراوە.