ئامێری پزیشکی
Plus4
berî 1 saet

بۆ یەکەم جار چەند ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجەی کەرکوک دابیندەکرێت

 

تەندروستی کەرکوک ئاشکرایکرد ، چەند ئامێرێکی پێشکەوتوویان بۆ نەخۆشخانەی لاوەکان و نەخۆشییەکانی خوێنی کەرکوک دابینکردنکردووە کە بە نەخۆشخانەی شێرپەنجەکە ناسراوە.

 

دەشڵێت لە رێی ئەو ئامێرانەوە دەتوانرێت پشکنینی وورد بۆ دیاریکردنی جۆری نەخۆشییەکان ئەنجامبدرێت.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، تەواوی ئەو پشکنینانەی بەو ئامێرانە دەکرێن بەخۆڕایی بۆ توشبوانی شێرپەنجە دابیندەکرێت.