دەست گیرکردن
Plus4
berî 1 saet

لەکەرکوک باوکی قوتابییەک دەستگیرکرا

 

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی باوکی قوتابییەکی راگەیاند کە چوەتە سەر کارگێڕی قوتابخانەی کچەکەی و قسەی نەشیاوی بە بەڕێوەبەرو مامۆستاکان داوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4 ئەو هاوڵاتییە دوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان و دەرنەچونی کچەکەی، چوەتە سەر کارگێڕی قوتابخانەکە لەگەڕەکی راپەڕین و قسەی نەشیاوی بە بەڕێوەبەرو مامۆستاکان وتووە.

 

دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەڕێوەبەرەکەوە؛ دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عروبە بەسەرپەرشتی عەقید ئەیاد زەندی توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و روبەڕوی یاسای بکەنەوە.