سوتان
Plus4
berî 3 saet

لەسەر شۆفێری بارهەڵگرێک چەندین کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەرکران

 

وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هەوڵی خۆ سوتانی یەکێک لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرێک بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکاتەوە سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە،کە تێیدا یەکێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر هەوڵی داوە ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات لە شەقامی گشتیدا، ئەمەش دوای ئەوەی بڕیاردراوە سزای دارایی بەپێی یاسای ڕێگاوبان و پردەکان بدرێت.

 

دەشڵێت بۆ ئەو مەبەستە فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندی دراوە بۆ لێکۆڵینەوە هۆکارەکانی ڕووداوەکە .

 

ئەوەشی خستەڕوو ،هەروەها بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی هەموو کارمەندانی سەر بە وەزارەت لە وێستگەی کێشانی سەقڵاویە لە پارێزگای ئەنبار تا کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان تا رونببێتەوە ئایا هیچ کەمتەرخەمی یان سەرپێچییەک لە ڕێکارە پەیڕەوکراوەکاندا هەبووە یاخود نا.

 

ڤیدیۆکە لە تیلیگرامی plus4 ببینە👇

 

https://t.me/plus4news/38503