برینداربوون
plus4
berî 59 deqîqe

پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو خوێنکارێک لە ناوەندی موستەفا کەماڵ لە یایچی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پانکای ئاسمانی ناو هۆڵەکە دەکەوێتە خوارەوەو بەر سەری دەکەوێت و  بە سەختی برینداری دەکات پاش مانەوەی چواررۆژ لە نەخۆشخانەو ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێویست ئەمڕۆ گەرایەوە ماڵی خۆیان هەرچەندە باری تەندروستی تا ئێستاش جێگیر نیە .

کەس و کاری خوێنکارەکە زۆر نیگەرانن لەوەی کە تائێستا هیچ کەسێک سەردانیانی نەکردووە لە خوێندنگاکەو  پەروەردەی کەرکوکەوە بۆیە داوای یاسایی لە دادگای کەرکوک لە سەر پەروەردە تۆمار دەکەین .