Plus4
berî 1 saet
لیستی مووچەی مانگی 5ی هەرێم ڕەوانەی بەغدا دەكرێت
دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ تیمێكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ خۆیدا لیستی مووچەی مانگی 5 ببات، سەرچاوەیەكی وەزارەتەكە دەڵێت: ئەمڕۆ تیمەكە نەچووەو دوایانخستووە، بڕیارە سبەی چوارشەممە وەفدەكە سەردانی بەغدا بكات.
بڕیارە سبەی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 5و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 4 ڕەوانەی بەغدا بكات، تیمێكی تەكنیكیش لەبووارەكانی دارایی و یاسایی و ژمێریاری بەمەبەستی وردبینی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، سەردانی بەغدا دەكات.
لەوبارەیەوە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: گەر ئەمڕۆ كارەكانی وردبینی دارایی هەرێم كۆتاییان بێت، ئەگەری هەیە هەر ئەمڕۆ لیستەكەو تەرازووی پێداچوونەوە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.
هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی ئایار بەسیستمی پەیڕۆڵ بەتەواوی ئامادەكراوە، تەنها چاوەڕێی بڕیارن تا لیستەكە بەفەرمی ڕەوانەی بەغدا بكەن.





