خۆڵبارین
Plus4
berî 1 saet

وەزارەتی تەندروستیی عێراق: بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە سەدان کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان

 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە تا درەنگانی شەوی ڕابردوو لەناوچە جیاوازەکان بەهۆی هەناسە تەنگییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

 

لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: لەچەند ناوچەو پارێزگایەکی عێراق، لەئەنجامی شەپۆلی چڕی خۆڵبارین، تا بەیانیی ئەمڕۆ، 837 حاڵەتی هەناسە تووندی تۆمارکراون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: تەواوی ئەو کەسانە چارەسەرکران و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووەو ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە.