berî 1 saet
وەزارەتی بەرگریی روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە پلانی وڵاتەکەی کردووە کە بەنیازە جێبەجیی بکات لە تاقیکردنەوەی توانا ئەتۆمییەکانی و موشەکە بالیستییەکانی.
ئاماژەی بەوەشداوە لە چەند رۆژی داهاتوودا مانۆڕێکی سەربازیی فراوان دەستپێبکەن و مانۆڕەکەش وەک مەشقێکی سەربازی بەکاردەهێنرێت و تییدا مەشق و راهێنان لەسەر ئامادەکردن و بەکارهێنانی هاوبەشی ئەو چەکە ئەتۆمییانە دەکرێت کە لە خاکی بیلاڕوس جێگیرکراون.
هاوکات لە مانۆڕەکەدابڕیار وایە بەکۆی گشتیی زیاتر لە ٦٤ هەزار کارمەند و زیاتر لە ٧٨٠٠ پارچە و
کەرەستەی سەربازی بەشدار بن .




