پەتای ئیبۆلا
plus4
berî 1 saet

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) باری نائاسایی تەندروستی لەسەر ئاستی جیهان ڕاگەیاند. ئەم بڕیارە دوای بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ڤایرۆسی  ( ئیبۆلا ) دێت لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، کە مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر ئاسایشی تەندروستیی نێودەوڵەتی دروست کردووە.

بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا ڤایرۆسەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٩٠ کەس، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی گومانی تووشبوونیان لێ دەکرێت ٣٥٠ کەسی تێپەڕاندووە. مەترسییەکان کاتێک زیاتر بوون کە ڤایرۆسەکە سنوورەکانی کۆنگۆی بڕی و گەیشتە وڵاتی ئۆگنداش.