plus4
berî 1 saet
ئەو گەنجە ماتۆڕسوارەی لەڕووداوەکەی ئەم بەیانییە برینداربوو؛ گیانی لەدەستدا
دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - چەمچەماڵ، لەنزیک گوندی چیمەن و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکوک، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویداو کەسێک برینداربوو.
ڕووداوەکە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری کیا بووەو شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی برینداربووە.
پاش گەیاندنی گەنجەکە بەنەخۆشخانەو مانەوەی بۆ ماوەیەک تیایدا، کەمێک بەر لەئێستا کۆچی دواییکرد.
گەنجە ماتۆڕسوارەکە ناوی (خەبیر خزر مەحمود)ەو لەدایکبووی ساڵی 2005ەو دانیشتووی گەڕەکی ئازادیی ئازادی شاری کەرکوکە.




