Plus4
berî 3 saet
د. خالید شوانی جگە لەوەزیری داد وەزارەتی کاریش بەڕێوەدەبات
دوای به‌ده‌ست نه‌هێنانی متمانه‌ی ئەنجومەنی نوێنەران و یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی تەواوی كاندیدان، بڕیازدرا 9 وه‌زاره‌تی حكومه‌تی عێراق به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببرێن.
پاش ئەوەی لەکۆتایی هەفتەی ڕابردوو، له‌دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، كاندیدانی بەشێک لەوه‌زاره‌تەکان متمانه‌ی‌ان به‌ده‌ستنه‌هێناو بەهۆیەوە ڕه‌تكرانه‌وه، لەهەمان کاتدا ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت كاندیده‌كانیان پێشكه‌شنه‌كران.
ئه‌مڕۆش به‌بڕیاری عه‌لی زه‌یدی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، بڕیاردرا ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێشتا وه‌زیره‌كانیان دیارینه‌كراون، لەئێستادا بەوه‌كاله‌ت بەڕێوەببرێن کە بریتین لەوەزارەتەکانی:
🔸 هەردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رگری، له‌لایه‌ن خوودی عه‌لی زه‌یدی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانەوە به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
🔸 وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌لایه‌ن د. خالید شوانی؛ وه‌زیری داده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
🔸 وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، له‌لایه‌ن فوئاد حسێن؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
🔸 وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، له‌لایه‌ن سروه عه‌بدولواحید؛ وه‌زیری ژینگه‌وه به‌رٍێوه‌ده‌برێت.
🔸 وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د نوری؛ وه‌زیری پیشه‌سازییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
🔸 وه‌زارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌لایه‌ن عه‌بدولحسێن موسه‌وی؛ وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
🔸 وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، له‌لایه‌ن موسه‌نا تمیمی؛ وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
🔸 وه‌زاره‌تی پلاندانان، له‌لایه‌ن فالح ساری؛ وه‌زیری داراییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.




