Plus4
berî 3 saet
وەزیری نوێی دارایی عێراق: دەبێت سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان تووندتر بکەین
فالح ساری؛ وەزیری نوێی دارایی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت ڕێکارە یاساییەکان تووندتر بکەین.
شارەزایان دەڵێن: بەشێکی پەیامەکەی مەبەستی هەرێمی کوردستانە.
ساری؛ دەڵێت: دۆخی ئێستای عێراق، پێویستی بەکاری جدی و بەڕێوەبردنێکی کارامە هەیە، لەهەمان کاتدا پێویستە ڕێکارە داراییەکان توندوتۆڵتر بکرێنەوە، تا کارەکان بەشێوازێکی باشتر بەڕێوە بچن.
شارەزایانی بوواری ئابووری، وەزیرە نوێیەکەی دارایی عێراق بە پیاوی ژمارەکان ناودەبەن و دەشڵێن: ساری زۆر لەتەیف سامی تووندترە لەبەرامبەر هەرێم و دەبێت ڕەحمەت لەوەزیرەکەی پێشوو بکەین.




