plus4
berî 1 saet
بۆ شۆفێران .. ئەمڕۆ چەندین شەقامی کەرکوک دادەخرێت
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لە داخستنی ڕێگاوبان و لادان لەسەر چەند ڕێگای ناو پارێزگا و دەرەوەی پارێزگا:-
گەڕەکی دەروازە ، داخستنی بەشێک لەسایدی بەردەم سەنتەری رۆشنبیریەوە بۆ ئۆڤەرپاسی چیمەن بەمەبەستی بۆیاغکردن لە کاتژمێر 10 بەیانییەوە تا کاتژمێر شەشی بەیانی سبەی سێ شەممە
داخستنی بەشێک لەرێگای هاتوچۆ لە ئۆڤەرپاسی جەمێنەوە بەرەو بەنزینخانەی جەبەل بۆر لە شەقامی بازنەیی کەرکوک لە هەشتی بەیانی ئەمڕۆوە بۆ کاتژمێر 10ی بەیانی سبەی بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چاڵیانەی لە شەقامە دروستبوونە.
داخستنی رێگای نزیکی بینای پارێزگای کۆنی کەرکوک .
داخستنی بەشێکی شەەقامی گشتی کەرکوک- تکریت بەمەبەستی قیرتاوکردن.
داخستنی رێگای بەغدا-کەرکوک (پردی گەورەی داقوق) ئەو سایدەی لەبەغدادەوە بۆ کەرکوک دێت بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە.
داخستنی بەشێک لە شەقامی هەولێر-کەرکوک (بازگەی هاوبەشی پردێ بەئاراستەی کەرکوک کە لەئێستادا کاری نۆژەنکردنەوەی لە بازگەکەدا دەکرێت.
داخستنی شەقامی ڕووەو فلکەی گەراجی بەغداد، دروستکردنی ئۆڤەرپاس لە چوارچێوەی پڕۆژەی بازنەی گەراجی بەغدا




