سەدر
Plus4
berî 1 saet

سەدر بۆ زەیدی: بەم مەرجانە پشتگیریی خۆت و حكومەتەكەت دەكەم

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، ئەمڕۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق ئەنجامدا، وێڕای پیرۆزباییكردن لێی، مەرجەكانی خۆی بۆ پاڵپشتیی كابینەكەی ڕاگەیاند.

 

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی موقتەدا سەدر، ناوبراو داوای لە زەیدی كردووە بەتووندی پارێزگاری لەسەروەریی خاكی عێراق بكات.|

 

لەو پەیوەندییەدا سەدر جەختیكردووەتەوە، دەبێت حكومەت واقیعی خزمەتگوزاری بگۆڕێت و پێداویستییەكانی خەڵك دابینبكات، داواشی لێكردووە، حكومەتەكەی زەیدی بەهەموو توانایەوە دژی گەندەڵكاران ببێتەوەو سەروەت و سامانی وڵات بپارێزێت.

 

سەدر ڕایگەیاندووە: جێبەجێكردنی ئەم داواكارییانە، ئەبنە هۆی ئەوەی پشتیوانی حكومەتەكەی زەیدی بكەم، هەڵبەت پێچەوانەكەیشی پشت لێكردنێتی.