berî 1 saet
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک هەڵمەتێکی فراوانی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر تۆڕی ئاوی کەرکوک دەستپێکردوە.
عەباس ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئاوی کەرکوک رایگەیاند، هەڵمەتەکان هەموو گەڕەکەکان و شوێنەکانی ششتنی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوەو رێوشوێنی یاساییش دژی سەرپێچیکەران دەگیرێتەبەر.
دەشێت ، لەکەڵ نزیکبونەوە لە وەرزی هاوین پێداویستی هاوڵاتیان بۆ ئاوی خواردنەوە زیاد دەکات، بۆیە هەڵمەتەکانیان بۆ سەر ماڵان و کارگەکان و شوێنی ششتنی ئۆتۆمبێل چڕکردوەتەوە




