Plus4
berî 2 saet
🔻سەرکردەی گروپێکی چەکداری عێراقیی بەدەستگیرکراوی گواسترایەوە ئەمریکا
ئەمشەو میدیای ئەمریکی وێنەی ساتی گواستنەوەی سەرکردەیەکی عێراقییان بڵاوکردەوە کە رادەستی FBI کرا لەئەمریکا تاوەکو دادگایی بکرێت.
دەستگیرکراوەکە ناوی ( محەمەد باقر داوودی سەعدی )ـــە و سەرۆکی گروپی "ئەسحاب یەمین"ـــە کە نزیکە لەکەتیبەکانی حــیـزب&ڵای عێراقی.
ئەو لەماوەی رابردوودا لەتورکیا دەستگیرکراوە؛ میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ( تۆم باراک ) سەرپەرشتی پڕۆسەکەی کردووە.
ئێستا لەئەمریکا دادگایی دەکرێت و تۆمەتی پلاندانان و جێبەجێکردنی 18 کردەوەی لەئەوروپاو ئەمریکا دژی هاوڵاتیانی جولەکە دراوەتە پاڵ.





