Plus4
berî 1 saet
🔻خۆڵبارین دەگاتە کەرکوک و دەرگاو پەنجەرە دابخەن
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبارێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی کاریگەریی بارانبارین درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان و تاوەباران دەبارێت و هەورەبرووسکە ڕوودەدات.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دروستبوونی خۆڵبارینشی کرد لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان.




