Plus4
berî 1 saet
🔻ئۆپڵ دزەكانی كەركوك دەستگیركران
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركوك ئاشكرایكرد، گروپێكیان دەستگیركردووە پسپۆڕ بونە لەدزینی ئۆتۆمبێلی ئۆپڵ.
بەپێی راگەیاندراوەكەی پۆلیسی كەركوك، دوو ئەندامی باندەكە دەستگیركراون، كەسانی بلیمەت بونە لەكردنەوەی قوفڵی ئۆتۆمبێلی ئۆپڵ و دزیویانە.
دوای دەستگیركردنیشیان دانیان بەدزینی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ( ئۆپڵ ) داناوە.
ماوەیەك بوو لەكەركوك دزینی ئۆتۆمبێلی ئۆپڵ زۆرببوو، پۆلیسی نهێشتنی تاوانیش تیمێكی لێكۆڵینەوەی پێكهێنابوو بۆ دۆزینەوەی دزەكان.
دزەكان لەدوای دەستگیركردنیان وتویانە، بۆیە تەنها ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەمان بۆ دزین هەڵبژاردووە چونكە كردنەوەی قوفڵەكەی ئاسان بووە.




