Plus4
berî 1 saet
دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاجی جەللادی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامدەدرێت
بڕیارە سبەی پێنجشەممە، دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج تاوانباری دیاری پرۆسەی ئەنفال لەدادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ئەنجامبدرێت.
دادگاییکردنەکەی عەجاج سبەی کاتژمێر 10:00ی بەیانی، لەدادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لەڕەسافە دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە لەدانیشتنی یەکەمی دادگایی کردنی عەجاجدا لەڕۆژی 7ی ئەم مانگە، سکاڵاکاران وتەیان لێوەرگیراو وتەکانیان بۆ دادگای سەلماند کە عەجاج تاوانەکانی کوشتن، ئەشکەنجەدان، برسیکردن و دەستدرێژیی بۆ سەر منداڵان و ژنان ئەنجامداوە.
بڕیاریشە لەدانیشتنی سبەیدا گوێ لەوتەکانی عەجاج بگیرێت و وتەی لێوەربگرێت، دووریش نییە لەدانیشتنەکەدا، دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی عەجاج بدات.




